عێراق به‌رزترین رێژه‌ى تووشبوونى به كۆرۆنا تۆمار كرد

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 741 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 627 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا 94 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: “له كۆى 12 هه‌زار و 807 پشكنین كه ئه‌نجامدراون 2 هه‌زار و 741 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “له ماوه‌ى شهورۆژى رابردوودا هه‌زار و 627 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “94 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 67 هه‌زار و 442 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 37 هه‌زار و 879 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 26 هه‌زار و 784 تووشبوو له‌ژێر چاودێریدان له نه‌خۆشخانه‌كاندا، 403 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 2 هه‌زار و 779 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


