
رەگبی عێراق
حسین کەرکوکی- SNN Sport
یه‌كێتی ره‌گبی ئاسیا ره‌زامه‌ندی فەرمی خۆی له دانانی عێراق بە ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئاسیا شانبه‌شانی فه‌له‌ستین ، كه‌مبۆدیا و ئه‌فغانستان راگه‌یاند ،ئەمەش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ره‌گبی ئاسیا كه به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له رێی ئۆنلاینه‌وه به‌رێوه‌چوو.
قه‌یس زاڵعی سه‌رۆكی یه‌كێتی ره‌گبی ئاسیا له به‌یاننامه‌یەكیدا كه لیژنه‌ی ره‌گبی عێراق به‌ده‌ستی گه‌یشتووه وتی” به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی ره‌گبی ئاسیام دڵخۆش ده‌بم به به‌خێرهێنانی لیژنه‌ی ره‌گبی عێراق و یه‌كێتی ره‌گبی كه‌مبۆدیا و لیژنه‌ی ره‌گبی فه‌له‌ستین و یه‌كێتی ره‌گبی ئه‌فغانستان بۆ نێو خێزانی ره‌گبی ئاسیا”.
هه‌روه‌ها وتی” سوپاسی لیژنه‌ی ته‌نفیزی یه‌كێتی ره‌گبی ئاسیا و ئه‌نجومه‌نی ئاسیا بۆ ره‌گبی و به تایبه‌تی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاكاره‌كان به سه‌ركردایه‌تی كخرامۆن جه‌لیلۆڤ “.
زاڵعی سوپاسی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ره‌گبی عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتی ره‌گبی ئه‌فغانستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی كهمبۆدیاو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین كرد بۆ كاری قورسیان و پیرۆزبایی لێ‌كردن بۆ ئه‌و چركه ساته مێژووییه بۆ سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كان وخێزانی ره‌گبی به‌تایبه‌تی “.
یه‌كێتی ره‌گبی ئاسیا به گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ی هه‌رێمایەتی له یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ره‌گبی ئه‌ژمار ده‌كرێت ، یه‌كێتی ره‌گبی ئاسیا به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانێك پێكده‌هێنێت له 4 ملیار كه‌س زیاتره ، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی 55%ی دانیشتوانی زه‌وی پێكده‌هێنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


