“به‌شێك له پزیشك و كارمه‌ندانى گه‌رمیان به بیانووى كۆرۆنا ده‌وام ناكه‌ن و كۆرۆناشیان نییه”

نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك له پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستيى گه‌رمیان به بیانووى تووشبوونیان به كۆرۆنا ده‌وام ناكه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كرێت، به وته‌ى كارمه‌ندێكیش “زۆربه‌یان كۆرنایان نییه مه‌به‌ستیانه ده‌وام نه‌كه‌ن”.
ته‌ندروستى گه‌رمیان پێشتر له‌به‌ر بایكۆتى پزیشك و كارمه‌ندانى گرفتى گه‌وره‌ى بۆ دروستبوو به شێوه‌یه‌ك چه‌ند به‌شێكى گرنگى داخران، له‌وانه‌ش هه‌ردوو فریاكه‌وتنى كه‌لار و كفرى، له ئێستاشدا كه بایكۆتیان شكاندووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌وام به بیانووى تووشبوونیان به كۆرنا ژماره‌یه‌كیان ده‌وام ناكه‌ن.
به‌پێى نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستيى گه‌رمیان، “هه‌ر پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێك ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبكاته‌وه تووشى كۆرۆنا بووه پێویسته له تاقیگه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا له ته‌ندروستيى گه‌رمیان پشكنین بكات”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستيى گه‌رمیان له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت تووشى كۆرۆنا بووه مۆڵه‌تى یاسایى پێده‌درێت و مۆڵه‌تى ده‌ستهه‌ڵگرتن و ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ ده‌كرێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆیان به‌رپرسیارده‌بن به‌رامبه‌ر رێكاره یاساییه‌كان”.
له‌وباره‌یه‌وه كارمه‌ندێكى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “له ئێستادا به‌شێك له پزیشك و كارمه‌ندان و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی نێو كه‌رتى ته‌ندروستى له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به بیانووى ئه‌وه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون ده‌وام ناكه‌ن و به‌مه‌ش گرفتى كه‌مى پزیشك و كارمه‌ند دروستبووه”.
وتیشى: “له راستیدا ژماره‌یه‌كیان لێ تووشبووه، به‌ڵام به‌شێكى دیكه‌ى ته‌نیا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه ده‌وام نه‌كات، هه‌ربۆیه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه كه تووشى ڤایرۆسه‌كه بووه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


