
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادە نیە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکەی ماتیاس دی لێگت ببێت، ئەمەش پاش دەنگۆی چوونی ئەو یاریزانە.
لە چەند رۆژی رابردوو راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە ئیسپانیاوە ئاماژەیان بە چوونی ئەو یاریزانە کرد بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام یۆڤانتۆس ئەوە رەتدەکاتەوەو مانەوەی دووپات دەکاتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، بە نسبەت یانەی یۆڤانتۆسەوە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە،ئەویش نیازی چوونی نیە، دەیەوێت ببێت بە یاریزانی ژمارە یەک لە ریزەکانی خانمە پیرەکە.
دی لێگت لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی 75 ملیۆن یۆرۆیی لە یانەی ئەجاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس کرد، ئەمەش پاش ململانێی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە لاوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



