
دیمەنێک لە یاری بەرشەلۆنەو ئیسپانیۆل
SNN Sport
لە رکابەرییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە 3 خاڵی قورسی لە یاریگای خۆی بەدەستهێناو توانی 1-0 یاری دێربی لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوە.
لە گێمی یەکەم یانەی بەرشەلۆنە خراپترین ئاستی خۆی نیشاندا، بە پێچەوانەوە ئیسپانیۆل چەند مەترسییەکی دروستکرد، ئەگەر تیرشتیگنی گۆڵپارێز نەبوایە، یانەی بەرشەلۆنە گۆڵی لێدەکراو لەم گێمە دوادەکەوت، لە کۆتایدا بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی بەرشەلۆنە ئانسۆ فاتی بەشداری پێکرد، ئەو یاریزانە لە خولەکی 51 بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو دوای 3 خولەک لۆزانۆ لە یانەی ئیسپانیۆل کارتی سووری وەرگرت، هەردو یانە گێمی دووەمیان بە 10 یاریزانەوە تەواو کرد.
لە خولەکی 56 لویس سوارێز توانی گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی بکات، کە گۆڵی ژمارە 195ی بوو، بووە سێیەم گۆڵکاری یانەی بەرشەلۆنە لە مێژووداو توانی ژمارەکەی کوبالا تێپەڕێنێت.
بەم بردنەوەیە یانەی بەرشەلۆنە خاڵەکانی بووە 76 خاڵ و بە کاتی تەنیا 1 خاڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ دێت، کە ئەمەی دوایی رۆژی هەینی میوانداری یانەی ئەلاڤێس دەکات.
بەم شکستە یانەی ئیسپانیۆل بەفەرمی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان دابەزی، ئەمەش پاش کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە 35 یاری ئەم وەرزە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



