“نزیکەی 5 ملیۆن هاووڵاتی عێراق لەژێر هەرەشەی هەژاریدان”

هەژاری لە عێراق
SNN
رێکخراوی جیهانی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی 5 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی کە زۆربەیان منداڵین لەژێر هەرەشەی نەبوونی و برسێتی و هەژاریدان.
رێژەی لە 11.7%ی كۆی دانیشتوانی عێراق بەهۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان، رووبەڕووی مەترسی چوونە ژێر هێڵی هەژاری بوونەتەوە، كە دەكاتە نزیكەی 4.5 ملیۆن كەس و زۆربەیان منداڵن.
وەك لە هەڵسەنگاندنەكەدا ئاماژەی پێ کراوە، بەو بەرزبوونەوەیە رێژەی هەژاری كە لە ساڵی 2018 بە 20% لە عێراق خەمڵێندرابوو، بۆ 31.7% بەرز بووەتەوە و كۆی ژمارەی هەژاریش لە عێراق بۆ 11.4 ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە.
رێكخراوی یونسێف دەڵێت: منداڵان رێژەی هەرە زۆری ئەوانە پێك دەهێنن، كە هەڕەشەی هەژاری و نەبوونی لەسەر ژیانیان هەیە.
بەر لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەر 5 منداڵی عێراقی یەكێكیان هەژارە، بەڵام لەگەڵ تەشەنەكردنی ئەو پەتایە ئەو رێژەیە بۆ 2 لەسەر 5 بەرز بووەوە و لە 37.9%ی تێكڕای منداڵانی عێراق پێكدەهێنن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



