
وێنە: مەودا مستەفا
SNN-مەودا مستەفا
ئەمڕۆ لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ وەزیرانی كشتوكال و بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كۆبوونەوە و روونیان كردەوە كە ئامانج لە كۆبوونەوەكە ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی كوردستان بووە.
دوای كۆبوونەوەكە عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: لە كۆبوونەوەكەدا داوامان كردوە قەرەبووی جووتیاران بكرێتەوە، چونكە ئەمساڵ جووتیاران بەهۆی ساغ نەبوونەوە بەرهەمەكانیان زەرەری زۆریان بەركەوتووە، هەروەها داواشمان لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كرد هاوكاری و كار ئاسانی بۆ ئەو كۆمپانیایانە بكەن كە خۆماڵین و هۆكارێكن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەی خۆماڵی.
لەلای خۆشیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند: ئێمە هەنگاوی باشمان ناوە بۆ ئاسانكاری و هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە دەکەین تا بەرهەمی كشتوكاڵی دەگاتە بازاڕەكان، پێویستیشە وەزارەتەکانی دیکە هاوکارمانبن لە كردنەوەی ڕێگاكان و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: “لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەو پرسە تاوتوێ كراوە كە دەبێت مافی جوتیاران لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان پارێزراوبێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنی وەزیران هەموو پشتیوانیەكی راگەیاندووە و لە ساڵی داهاتووشدا چەندین كارگە دەخەینە كار و كۆنەكانیش نۆژەن دەكەینەوە كە بەرهەمی جوتیارانمان وەربگرن”.
هەروەها باسی لەوەشكرد كە لە مانگی دووی ئەمساڵ بەرزترین باج لەسەر بەرهەمی هاوردە دانراوە، بۆیە ئێمە بەردەوامیش دەبین لە پاراستنی بەرهەمەكانی ناوخۆ و هەر وەرزێكیش بەرهەمی خۆماڵی پێ بگات بەرهەمی هاوردەكراوی هاوشێوە قەدەغە دەكەین و لە ناوەندەكانی دەرەوەی كوردستانیش سەرقاڵی ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی كوردستانین و هانی جوتیاران دەدەین تا ساردخانە دروست بكەن بۆ بەرهەمەكانیان.
دواتر كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان وتی: ئەو كێشانەی کە هەن لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكان ساڵانە دووبارە دەبنەوە، بۆیە پێویستمان بە كۆمپانیا و كارگەی بەرهەمە، لەسەر پرسەكانی دیكە قسە لەگەڵ هەموو لایەك دەكەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


