پاش پێنج رۆژ له خنكانى ته‌رمى كه‌یوانى عه‌لى ته‌مه‌ن 27 ساڵ دۆزرایه‌وه

كه‌یوان عه‌لى، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى گه‌رمیان گه‌نجێك له رووبار‌ى سیروان خنكا و بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ ته‌رمه‌كه‌ى له ئاوه‌كه‌دا مایه‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ توانرا بدۆزرێته‌وه.
ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى به‌رگریى شارستانى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له نزیك گوندى چاڵه‌ڕه‌ش واتا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك خوار ئه‌و شوێنه‌ى تێیدا خنكاوه ته‌رمى (كه‌یوان عه‌لى) دۆزرایه‌وه كه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له كاتى مه‌له‌كردن له رووبار‌ى سیروان خنكا”.
وتیشى: “له ماوه‌ى ئه‌و پێنج رۆژه‌دا ته‌واوى تیمه‌كانمان له‌گه‌ڵ غه‌واس و تیمى مه‌له‌وانى ناوچه‌كانى تر و ماسیگر و خه‌ڵكى خۆبه‌خش، هه‌روه‌ها دوێنێش به فڕۆكه هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینمان له رووباره‌كه ئه‌نجامدا و نه‌دۆزرایه‌وه، تاوه‌كو سه‌رئه‌نجام ئه‌م ئێواره‌یه ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه”.
رووداوى خنكانى كه‌یوان عه‌لى ته‌مه‌ن 27 ساڵ له رووبار‌ى سیروان، نقوومبوونى ته‌رمه‌كه‌ى له ئاوه‌كه و نه‌دۆزینه‌وه‌ى بووه هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان به‌شدارى بكه‌ن له گه‌ڕان و هه‌روه‌ها لایه‌نه ئیداریهكانیش داواى هاوكارى له تیمى فڕۆكه‌وانى سلێمانى بكه‌ن، هاوكات رێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان كه‌مكرایه‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان و له نزیك ناحیه‌ى باوه‌نوور كه‌یوان عه‌لى كه گه‌نجێكى وه‌رزشوانه و ته‌مه‌نى 27 ساڵه له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێى به مه‌به‌ستى به سه‌ربردنى كاتێكى خۆش رووده‌كه‌نه رووباره‌كه و له كاتى مه‌له‌كردندا ده‌چێته ئه‌وبه‌رى رووباره‌كه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ناوه‌ڕاستى ئاوه‌كه نوقم ده‌بێت و ئیتر نایه‌ته سه‌ره‌وه و ده‌خنكێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


