
رۆنالدۆ
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا، پرۆفیسۆر میشێل دهۆگ، پێشنیاری کردووە لە کاتی گەڕانەوەی یارییەکانی تۆپی پێ رێگە نەدرێت یاریزانان لە یاریگادا تف بکەن و هەر یاریزانێکیش ئەوەی کرد، بە کارتی زەرد ئاگادار بکرێتەوەو سزا بدرێت.
ئەم پرۆفیسۆرە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشنیاری کردووە بە هەموو شێوەیەک تفکردن قەدەغە بکرێت لە کاتی گەڕانەوەی یارییەکانی تۆپی پێ، کە لە مانگی ئازاری رابردووەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەموو چالاکییەکان راگیراوە.
هەروەها پزیشکێکی ڤایرۆسات لە زانکۆی کامریدج هۆشداریداوە کە لە کاتی ئاهەنگی گۆڵ تۆمارکردن و تەوقەکردنی یاریزانان پێش یارییەکان و گۆڕینەوەی درێسی یاریزانان دوای یارییەکان، قەدەغە بکرێت، ئەم هەڵسوکەوتانە زیاتر دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



