لە ژێر فشاردا بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چین دەکرێت

پشکنینی کۆرۆنا
SNN
لە ژێر فشاری ئەمریکادا رێکخراوی تەندروستی جیهانی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دەکات.
مارگارێت هاریس وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە جنێڤ رایگەیاند: “لە چین لێکۆڵینەوە دەکەین سەبارەت بەوەی کە دەوترێت ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، هاوکات دەمانەوێت دڵنیابینەوە لەوەی کە لە کام ئاژەڵەوە ڤایرۆسەکە گواستراوەتەوە”.
پێشتر زانایان رایانگەیاندبوو کە شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە سەرەتا ڤایرۆسەکەی بۆ ئاژەڵێکی دیکەی وەک پانگۆلین گواستووەتەوە دواتریش بووەتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە.
بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا گومان دەکەن ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی شاری ووهانی چین، بە مەبەستبێت یاخود بێ مەبەست، بڵاوبووەتەوە و راستەوخۆ مرۆڤی تووشکردووە.
ئەم تۆمەت و نیگەرانییانەی بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتە ئەوەی ئەمریکا ئەو بودجەیە ببڕێت کە ساڵانە بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانیی تەرخان دەکرد و ئەوەش ناڕەزایی رێکخراوەکەی لێکەوتەوە و داوایکرد ئەمریکا بەو بڕیارەیدا بچێتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



