
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ من ته‌نیا شانۆییه‌كى سیاسییه، وتیشى: “ئاماده‌نیم بچمه به‌رده‌م دادگا”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى بۆ سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرد، به تۆمه‌تى جوێندان و سوكایه‌تى كردن.
له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌دا سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “بڕیارى ده‌ستگیركردنى من ته‌نیا شانۆییه‌كى سیاسییه كه له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه دروستكراوه”.
وتیشى: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر من هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه وه‌ك مافێكى سروشتى خۆم ناچمه به‌رده‌م دادگا”.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 15ى حوزه‌یران، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ده‌ركرد.
سۆران عومه‌ر هه‌مان رۆژ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسینێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “پاش ئەوەی بەنایاسایی کۆبوونەوەی 7ى ئایار، ئەنجامدرا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە، پاشان بڕیاری ژمارە 4ی لێکەوتەوە، لە 19ى ئایارى 2020 تانەیەکم ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرد و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەم کرد، پشت بەستوو بەمادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان تاوه‌کو ئەم بڕیارە نایاساییە نەبێتە پێشینەکی نایاسایی خراپ کە مەترسی بوو بۆ کاری پەرلەمانی و پێشێلی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئازادی بیروڕا، سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ھەڵگرتنی پارێزبەندی، سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کە دژی بڕیارەکە بوون و پشتیوانی ھەڵوەشاندنەوەی بوون تاوه‌کو ئەم کارە بە بەکارھێنانی زۆرینەیەکی ناسایی نەبێتە پێشینەیەکی خراپ”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


