لە سلێمانی گەنجێک خولێکی تۆپی پێ بۆ وەرزشکارە دێرینەکان دەکاتەوە

وەرزشکارە دێرینەکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
حه‌زو خولیاى بۆ وه‌رزش سنورى تێپه‌ڕاندووه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ وه‌رزشكاره دێرینه‌كانى سلێمانى خولێكى تۆپی پێى یاریگاى بچووكى بۆ وه‌رزشكاره دێرینه‌كانى سلێمانى كردووەته‌وه.
رێباز سدیق ئه‌و گه‌نجه‌ى شارى سلێمانییه كه خۆشه‌ویستییه‌كى زۆرى بۆ وه‌رزش هه‌یه بۆ زیاتر رێزگرتن له وه‌رزشكاره دێرینه‌كان خولێكى بۆ 16 تیپ به‌شێوازى دوو دۆڕاندن له ژێر ناوى( فێربوون له گه‌وره‌كانه‌وه) كرده‌وه.
رێباز سدیق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى خوله‌كه و ئامانج له‌م كاره‌ى رایگه‌یاند:” له‌راستیدا من خۆم حه‌زێكى زۆرم هەیە وه‌رزش بكه‌م، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه ئیشێك بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه به باشمزانى خولێك بۆ وه‌رزشكاره دێرینه‌كان بكه‌مه‌وه هه‌موویان كۆبكه‌مه‌وه”.
وتیشی:” خۆتان ده‌زانن مێژووى وه‌رزشی شارى سلێمانى مێژوویه‌كى كۆنى هه‌یه به‌كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانانه‌ش ده‌مه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نم به‌م گه‌نجانه‌ى ئێستا كه وه‌رزش ده‌كه‌ن كه له‌م وه‌رزشكاره دێرینانه‌وه فێربن كه ئه‌نجامى یارى قبوڵ بكه‌ن و بزانن كه هه‌ڵه‌ى ناوبژیوان به‌شێكه له یارى، له‌به‌رئه‌وه داوایه‌ك له به‌رپرسانى ئه‌م كوردستانه ده‌كه‌م بۆ من ده‌توانم خولێكی ئاوا بكه‌مه‌وه كه هیچ هاوكاریهكم نیه ده‌توانم خزمه‌تێكى بچووك به وه‌رزشكاره دێرینه‌كانى شاره‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام به‌رپرسانى وه‌رزشی كوردستان نه‌یانتوانیوه له ئاست داواكارى وهرزشكاراندابن، بۆیه داواكارم زیاتر خزمه‌ت بهوهرزشكارانى دێرین و وه‌رزشوانان بكه‌ن”.
جیاوازى ئه‌م خوله له‌گه‌ڵ خوله‌كانی تردا ئه‌وه‌یه دواى ته‌واوبوونى هه‌ر یارییه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه‌وه خه‌ڵاتى باشترین یاریزان دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پزیشكى وه‌رزشی له یاریه‌كاندا ئاماده كراوه بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ى تووشی پێكان ده‌بن به‌هۆى ته‌مه‌نییانه‌وه”.



More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



