
تەرمێک لەنزیک شوێنی دیارنەمانی کچە ئەکتەرێکی ناودار دەدۆزرێتەوە SNN- تەرمی کەسێک لەئاودا دۆزراوەتەوە کە رەنگە هی کچە ئەکتەری بەناوبانگی زنجیرە دراماکانی گلیی (نایا ریڤێرا) بێت کە لەگەڵ کوڕەکەیدا لەگەشتێکدا بوون بۆ ناو ئاوی پیرۆ لەنزیک لۆس ئەنجلۆس. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی ڤینتۆرا دەڵێت: "تەرمێکیان دۆزیوەتەوە لەو شوێنەی بۆ چارەنووسی ژنە ئەکتەر نایا گەڕاون کە بە رۆڵی سانتانا لۆپیز لەدراماکانی گلیی بەناوبانگە". دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەفتەی رابردوو وتیان رەنگە ریڤێرا خنکا بێت پاش ئەوەی کوڕە تەمەن ٤ ساڵەکەیان بەزیندویی لەناو ئەو بەلەمەدا دۆزییەوە کە بەکرێ گرتبوویان. کوڕەکەی بەپۆلیسی وتووە لەگەڵ دایکی مەلەیان کردووە، کاتێک ئەم گەڕاوەتەوە بۆ ناو بەلەمەکە دایکە 33 ساڵەکەی لەگەڵدا نەبووە و نازانێت چی لێ بەسەرهاتووە. ریڤێرا بۆ ماوەی 6 وەرز بەشداری زنجیرە دراماکانی گلیی کرد کە ساڵی 2015 کۆتا ئەڵقەی تۆمار کرا و رووداوەکانی باسی خوێندنگەیەکی کچان دەکات. رۆژی سێشەممەی رابردوو ریڤێرا لەئەکاونتی خۆی لەتویتەر وێنەیەکی لەگەڵ کوڕەکەی بڵاوکردەوە و لێی نووسیوە "تەنیا هەردووکمان".
SNN-
تەرمی کەسێک لەئاودا دۆزراوەتەوە کە رەنگە هی ژنە ئەکتەری بەناوبانگی زنجیرە دراماکانی گلیی (نایا ریڤێرا) بێت کە لەگەڵ کوڕەکەیدا لەگەشتێکدا بوون بۆ ناو ئاوی پیرۆ لەنزیک لۆس ئەنجلۆس.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی ڤینتۆرا دەڵێت: “تەرمێکیان دۆزیوەتەوە لەو شوێنەی بۆ چارەنووسی ژنە ئەکتەر نایا گەڕاون کە بە رۆڵی سانتانا لۆپیز لەدراماکانی گلیی بەناوبانگە”.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەفتەی رابردوو وتیان رەنگە ریڤێرا خنکا بێت پاش ئەوەی کوڕە تەمەن ٤ ساڵەکەیان بەزیندویی لەناو ئەو بەلەمەدا دۆزییەوە کە بەکرێ گرتبوویان.
کوڕەکەی بەپۆلیسی وتووە لەگەڵ دایکی مەلەیان کردووە، کاتێک ئەم گەڕاوەتەوە بۆ ناو بەلەمەکە دایکە 33 ساڵەکەی لەگەڵدا نەبووە و نازانێت چی لێ بەسەرهاتووە.
ریڤێرا بۆ ماوەی 6 وەرز بەشداری زنجیرە دراماکانی گلیی کرد کە ساڵی 2015 کۆتا ئەڵقەی تۆمار کرا و رووداوەکانی باسی خوێندنگەیەکی کچان دەکات.
رۆژی سێشەممەی رابردوو ریڤێرا لەئەکاونتی خۆی لەتویتەر وێنەیەکی لەگەڵ کوڕەکەی بڵاوکردەوە و لێی نووسیوە “تەنیا هەردووکمان”.

دایکی نایا لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمی کچەکەیدا

دوا وێنەی نایا و کوڕەکەی
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026 -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026



