
مەرزی مونزریە لە خانەقین
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌مه‌رزى مونزرییهى خانه‌قیینه‌وه حكومه‌تى عێراق رێگاى هاتووچۆى هاووڵاتییانى عێراقى بۆ وڵاتى ئێران و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كرده‌وه، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێكى داناوه له‌وانه‌ش ئه‌بێت هاووڵاتییه عێراقییه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌بێت هه‌ڵگرى كۆرۆنا نەبێت و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌شى هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌رزى مونزرییهى خانه‌قین به SNNى راگه‌یاند: له‌مڕۆوه 14ى ته‌موزى 2020 له‌سه‌ر فه‌رمانى ده‌سته‌ى خاڵه سنوورییه‌كانى عێراق بڕیاردرا به كردنه‌وه‌ى مه‌رزى مونزرییه له خانه‌قین به‌ڕووى هاتووچۆكارانى نێوان وو‌ڵاتى عێراق و ئێران و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند مه‌رجێك دانراوه.
وتیشى، “به پێى مه‌رجه‌كان هه‌ر هاووڵاتییه‌كى عێراقى بیه‌وێت سه‌ردانى وو‌ڵاتى ئێران بكات ئه‌بێت مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌و وڵاته و هه‌روه‌ها پشكنینى ته‌ندورستى هه‌بێت كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه و له كاتى سه‌ردانى وڵاتى ئێرانیش نه‌گه‌ڕێته‌وه تاوه‌كو ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی دێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بۆ هاووڵاتیانى ئێرانیش رێگه به هاووڵاتى ئاسایى نادرێت بێنه وڵاتى عێراقه‌وه و ته‌نها رێگه به‌وانه ده‌درێت هه‌ڵگرى پاسپۆرتى دیبلۆماسین و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان هه‌یه له وڵاتى عێراق.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



