کازمی بەنیازە فراکسیۆنێک دروستبکات و بەشداری هەڵبژاردن بکات

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكوهزیران
SNN-
پەرلەمانتاری سەربەخۆ باسم خەشان رایدەگەیەنێت “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازی دروستکردنی فراکسیۆنێکە تا لەڕێیەوە بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتوو بکات”.
خەشان بەئاژانسی هەواڵ مەعلومەی وتووە “کازمی لەگەڵ چەند راوێژکارێکی خۆی بابەتەکەی تاوتوێکردووە و بەپشتبەستن بەو دەستکەوتانەی لەئێستادا شانازی پێوە دەکات، دەیەوێت ئەو هەنگاوە بنێت”.
وتیشی: “سەرۆکوەزیران دەیەوێت فراکسیۆنێکی سەربەخۆ دروستبکات بۆ ئەو مەبەستە و لەداهاتوودا زیاتر رووندەبێتەوە کە شێوەی هەنگاونانی بۆ ئەو کارەی چۆندەبێت”.
رۆژی 7ی ئایاری ئەمساڵ، مستەفا كازمی لە جێگەی عەدنان زورفی، بە فەرمی لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.
كازمی، دوای محەمەد عەلاوی و عەدنان زورفی، سێیەم كەسایەتییە رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی.
كازمی، لایەنە شیعەكان پشتگیرییان كرد، ئەمەش وایكرد كە كورد و سوننەش پشتگیری بكەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



