پێشمه‌رگه‌و ئاسایش فه‌رمانى تهقهكردنیان پێدراوه و به چه‌كى قورسیش له سوپاى عێراقیانداوه

وێنەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى ناوچه كێشه لەسەرەكان له خانه‌قینه‌وه به ئاڕاسته‌ى گه‌رمیان سوپاى عێراق ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وى بكات و باره‌گا و سه‌نگه‌ریش دروستبكات و جێگیر ببێت، به‌وهۆیه‌وه له كوڵه‌جۆ ئاسایش و پێشمه‌رگه به چه‌كى قورس له سوپاى عێراقیان داوه و فه‌رمانى ته‌قه‌كردنیش دراوه‌ته پێشمه‌رگه و ئاسایش لەكاتى هاتنه پێشه‌وەی هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان لێبكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: له دواى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردووى سنوورى خانه‌قین كه هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق ئه‌نجامیاندا، دواى ته‌واوبوونى ئۆپراسیۆنه‌كه سوپاى عێراق له سنوورى خانه‌قینه‌وه له ناوچه‌كانى جه‌باره، جه‌له‌ولا و باوه مه‌حموده‌وه هه‌وڵى پێشڕه‌وى ده‌ده‌ن به ئاڕاسته‌ى ناوچه‌كانى ئێستاى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه.
وتیشى: “له گوندى سه‌یدى نێوان جه‌له‌ولا و كه‌لار هێزى سوپاى عێراق لیواى نۆ دووسه‌د مه‌تریش هاتوونه‌ته ناو سنوورى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام دواى گفتوگۆیه‌كى سێ سه‌عاتى و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ڕاكێشانى چه‌ك و سوپاى عێراق ئاڵاى به‌رزكرده‌وه، دواتر ئاسایش و پێشمه‌رگه پاشهكهشهیان به سوپاى عێراق كرد و ئاڵاكه‌شیان هێنرایه خواره‌وه و ئێستا لیواى نۆ له‌و ناوچه‌یه نه‌ماوه، به‌ڵام فهوجێكى لیواى پێنجى سوپاى عێراق هاتوونه‌تە ناوچه‌كه و له سنوورى دیایكراوى خۆیاندا جێگیربوون به بێ پێشڕه‌وى.
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: هاوكات له‌سنوورى قهرهبڵاخهوه بۆ كوڵه‌جۆ سوپاى عێراق ویستویه‌تى پێشڕه‌وى بكات بۆ پشته‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه به دۆشكه و بی كه‌ى سی و ته‌نانه‌ت به چه‌كى هاوه‌نیش له هێزه‌كه‌یان داوه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان كرد و داوایان كرد ته‌قه ڕاگرین و ده‌كشێنه‌وه.
دواتریش كشانه‌وه بۆ شوێنى پێشوویان، به‌ڵام له‌سنوورى كفرى چه‌ند كیلۆمه‌ترێك به ئاڕاسته‌ى قه‌زاكه سوپاى عێراق پێشڕه‌وییان كردووه بۆ نزیك گوندى كارێز و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سنوورى ساڵى 2003 و جێگیربن.
هه‌فته‌ى پێشوو له‌سنوورى كفرى هێزه‌كانى سوپاى عێراق له‌كاتێكدا ویستیان پێشڕه‌وى بكه‌ن، له‌لایه‌ن لیواى 136ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه هێزهکە هاتووه‌ته پێشه‌وه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له به‌رامبه‌ریان وه‌ستاونه‌ته‌وه و هێزه‌كه‌ى عێراق بیانوویى ئه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچه بۆشاییه سه‌نگه‌ر دروستبكه‌ن بۆ ڕێگرى له هاتووچۆى چه‌كدارانى داعش، پێشمه‌رگه‌ش وتویانه ئێمه‌ش سه‌نگه‌ر دروستده‌كه‌ین ده‌بێت هه‌ردوولاش وه‌كو یه‌ك بن له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسایشى گه‌رمیان باسیشى له‌وه‌كرد، له سه‌رووى خۆیانه‌وه وه‌كو ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ش فه‌رمانیان پێكراوه له كاتى پێشڕه‌وى سوپاى عێراق بۆ ئه‌و سنوورانه‌ى له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه دیاریكراوه ده‌ستیان لێبكه‌نه‌وه ته‌قه‌یان لێبكه‌ن و به‌هیچ جۆرێك ڕێگه به هاتنیان نادرێت.
له كاتێكدا ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سنوورى خانه‌قین و له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان هه‌ماهه‌نگ ئه‌بن له پاراستنى ئه‌و ناوچانه و ته‌نانه‌ت له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو هێزه‌كانى دژه تیرۆر و ئاسایشى گه‌رمیان به‌شدارییان له ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى هێزه عێراقییه‌كان كرد چه‌ندین كیلۆمه‌تر چوونه پێشه‌وه به ئاڕاسته‌ى جه‌له‌ولا، به‌ڵام دواى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى هێزه‌كه‌ى عێراق ئاڕاسته‌ى جموجۆڵیان به‌ره‌و گه‌رمیان گۆڕیوه و هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سنوورى پێش ساڵى 2003، به‌ڵام له راستیدا مه‌رامى راسته‌قینه‌یان نادیاره، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌وى بۆ بكه‌ن له ڕووى ئه‌منییه‌وه پارێزراون و ناوچه‌كانى پشته‌وه‌یان له خانه‌قین و دیاله بووه‌ته شوێنى جموجۆڵى چه‌كدارى داعشى و كرده‌وه‌كانیان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
19 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
22 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
22 hours لهمهوپێش



