
لویس سوارێز
SNN Sport
لویس سوارێز هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه دووپاتی كرده‌وه پاشه‌كشێكردنی ئاستی یانەکەی ته‌نیا هۆكار بوو بۆ له ده‌ستدانی نازناوی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا لەم وەرزە.
سوارێز له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی : وابزانم ده‌بێت دركی پێ بكه‌ین كه ئه‌و ئاسته‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ پێشكه‌شمان كرد ئه‌و ئاراسته راسته‌یه كه ده‌بێت بیگرینه‌به‌ر كاتێک ده‌مانه‌وێت له پێناو شتی گرنگدا وه‌كو خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی تێ‌بكۆشین ، ده‌توانین ئامانج به‌ده‌ستبهێنین ، یاری له دژی ڤیاریاڵ په‌یامێك بوو بریتییه له‌وه‌ی ئەگه‌ر بمانه‌وێت ئه‌وە ئه‌نجامده‌ین ئه‌وا ده‌توانین بهدهستیبهێنێن “.
هه‌روه‌ها وتی” راسته كه ئاستمان له به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل دابه‌زی و ده‌بێت ره‌خنه له خۆمان بگرین ، له به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید گێمی یه‌كه‌م نایاب یاریمان كرد ، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا به‌هۆی تیپی ركابه‌ر تۆپه‌كانمان له ده‌ستدا و ده‌رفه‌تمان نەرهخساند ، ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات ره‌خنه له خۆمان بگرین و خۆمان ئاماده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وە دێت “.
له درێژه‌ی لێدوانەكەیدا سوارێز وتی” له ده‌ستدانی نازناوی لالیگا به‌هۆی ته‌كنیكی ڤیدیۆوە (ڤار) نه‌بوو ، هێشتمان نازناوه‌كه له ده‌ستمان رابكات ، پێویسته له سه‌رمان له دوو یاری داهاتوو براوە بین له پێناو ناو و پێگه‌ی به‌رشەلۆنه ، دواتر به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ته‌ركیز له سه‌ر ته‌نیا نازناو كه ده‌توانین ركابه‌ری له سه‌ر بكه‌ین دادەنێین، ئه‌ویش خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانه ، هه‌ڵه له یه‌ك یاری زۆرت له سه‌ر ده‌كه‌وێت ، بۆیه پێویسته له سه‌رمان زۆر وریا بین و پێویستمان بە هه‌وڵی هه‌مووان ده‌بێت له پێناو ئه‌و نازناوه “.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



