“ئه‌گه‌رى هه‌یه له داهاتوودا هێز ره‌وانه‌ى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانى عێراق بكه‌ین”

لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان ئه‌گه‌رى هه‌یه له داهاتوودا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان بگرێته‌وه، ده‌شڵێت: “رێگه‌ناده‌ین ئه‌و ده‌روازانه بۆ گه‌نده‌ڵى به‌كاربهێنرێن”.
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: “پرۆسه‌ى ره‌وانه‌كردنى هێز بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كان به فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له چوارچێوه‌ى گێڕانه‌وه‌ى یاسا و قه‌لاچۆكردنى گه‌نده‌ڵیدایه له‌و ده‌روازه سنوورییانه”.
له‌باره‌ى درێژه‌دان به‌و هه‌نگاوه له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانى تر وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئاشكرایكرد: “ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه له داهاتوودا سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانى تر بگرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “حكومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رێگه‌ناده‌ین گه‌نده‌ڵى و قاچاخى، به‌رتیل وه‌رگرتن چیتر له‌و ده‌روازه سنوورییانه به‌رده‌وام بێت و له‌لایه‌ن كه‌سانێك یان گروپێكه‌وه كۆنترۆڵبكرێن، پێویسته بگه‌ڕێندرێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون له ده‌روازه سنوورییه‌كاندا لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه: “دۆسییه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م بدرێنه دادگا هه‌میش له پۆسته‌كه‌يان لاببرێن و به كه‌سانى تر جێگه‌یان پڕبكرێته‌وه”.
رۆژى 11ى ته‌مموز، موسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان سه‌ردانى پارێزگاى دیاله‌ى كرد، پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، “هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌روازه‌ى: مه‌نده‌لى و مونزیرییه له پارێزگاى دیاله گرتووه كه ده‌روازه‌ى سنوورین له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران” كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه كۆنترۆڵكرابوون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



