سوپای لیبیا: تورکیا 10 هەزار بەکرێگیراوی لەناو وڵات بڵاوەپێکردووە

سوپای نیشتمانی لیبیا
SNN-
فەرمانگەی ناوەندی سەربازیی لیبیا رایدەگەیەنێت “تورکیا هەستاوە بەپڵاوەپێکردنی 10 هەزار بەکرێگیراوی خۆی لەسنووری شاری سەرت و نیازی تورکیا هێرشکردنە بۆ سەر شاری سەرت و جەفرە”.
عەمید خالد مەحجوب بەڕێوەبەری فەرمانگەی ناوەندی سەربازیی لیبیا بەئاژانسی سکای وتووە “بەوردیی چاودێری دۆخەکە و جوڵەی ئەو هێزانەی تورک دەکەین و هەر دوێنێش تورکەکان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ناردۆتە سەر ئاسمانی ناوچەکە تا لەپڕۆژەیەکی ئاودێریی بدەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد “حکومەتی ویفاق لەهەموو پەیمانەکانی خۆی دەرچووە و ئێمەش بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆمان مافی خۆمانە پشت بە تواناکانی میسر ببەستین”.
ئەم جموجۆڵانەی تورکیا لەکاتێکدایە دوێنێ هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: “ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاوانەی تورکیا لەڕووی هەرێمییەوە و لەلیبیا و ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات، جێگەی قبووڵکردن نین”.
هاوکات ئەحمەد مسماریی وتەبێژی هێزەکانی سوپای نیشتمانی بەسەرۆکایەتی لیوا خەلیفە حەفتەر وتی: “لەچەند سەعاتی داهاتوودا شەڕێکی گەورە لەدەوروبەری شاری سەرت و جەفرە روودەدات”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



