
ئیدن هازارد
SNN Sport
ئیدن هازاردی بەلجیکی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، بە تەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن لە یاری داهاتوو دژی یانەی ڤیاڕیاڵ لە هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا.
بە پێی نوێترین زانیاری کە رۆژنامەی مارکا لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە بڵاویکردووەتەوە، هازارد لە %100 ئامادەیەو بە تەواوی لە پێکان چاک بووەتەوە.
هازارد دوای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە بۆ 3 مانگ دوورکەوتەوە، لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل تووشی پێکانێکی تر بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری و پشوو، ئێستا ئامادەیە بۆ یاریەکەی رۆژی پێنجشەممە دژی یانەی ڤیاریاڵ، لە ئەگەری بردنەوەی یانەکەی بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.
هەروەها لە کۆتا کۆنگرەی رۆژنامەوانی زیدان چاکبوونەوەی ئەو یاریزانەی لە پێکان راگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرێت سبەی یاری پێبکرێت.
هازارد ئەم وەرزە بەهۆی پێکانە بەردەوامییەکانیەوە نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



