كۆمه‌ڵ: سۆران عومه‌ر به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه

لۆگۆى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سۆران عومه‌ر به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بووه، ده‌شڵێت: چاوه‌ڕێى كۆمسیۆنین بۆ ئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى ریزبه‌ندى ناوه‌كان جێگره‌وه‌مان بۆ دیاریبكات”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان نامه‌ى دهستهلهكاركێشانهوهى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه تێیدا هاتووه، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌ركى خۆى له یاسادانان، چاودێریكردنى حكومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان جێبه‌جێنه‌كردووه نامه‌ى دهستهلهكاركێشانهوهمتان پێشكه‌شده‌كه‌م”.
له‌باره‌ى دهستهلهكاركێشانهوهى په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ى كاك سۆران عومه‌ر به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بووه، ئێمه وه‌ك حزب ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ربڕیووه پێشتر”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و حزبه كێ ده‌كاته جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر؟ وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا ئێمه چاوه‌ڕوانى كۆمسیۆنین بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى ریزبه‌ندى و رێژه‌ى ده‌نگ كاندیدى جێگره‌وه‌مان بۆ دیاریبكات، به‌ڵام ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌بێته جێگره‌وه لاى خۆمان پارێزراوه”.
به‌پێى ریزبه‌ندى ده‌نگدان مه‌روان گه‌ڵاڵى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له دواى سۆران عومه‌ره‌وه دێت، پاش ئه‌ویش عومه‌ر گوڵپى دێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه مه‌روان گه‌ڵاڵى خانه‌نشینبووه له ئێستادا به‌پێى رێژه و ریزبه‌ندى ده‌نگدان عومه‌ر گوڵپى ده‌بێته جێگره‌وه‌ى سۆران عومه‌ر.
هه‌ر له‌باره‌ى دهستهلهكاركێشانهوهى ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “نه‌ده‌بوو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌م كاته‌دا ده‌ست بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌رێت، چونكه كوردستان به دۆخێكى هه‌ستیارى سیاسى و ته‌ندروستیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م كاره كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى دروستكرد”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌نیا كاك سۆران عومه‌ر كرایه ئامانج، له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى تریش كه دادگا داواى كردبوون متمانه‌یان لێ وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كى روونى ئه‌و به ئامانج گرته به مه‌به‌سته‌یه”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



