کۆنسوڵی تورکیا لەهەولێر: هەموو قوتابخانەکانی گولەن دەگۆڕین بە مەعاریفی تورک

0
1620

SNN-مەودا مستەفا

کۆنسوڵی تورکیا لەهەولێر دەڵێت: “چوار ساڵ بەر لەئێستا فەتۆییەکان بە تانک و فڕۆکە بۆردومانیان کردین و 250 هاووڵاتییان لێ شەهید کردین و رۆژێکی رەشیان بۆ خۆیان تۆمار کرد، دەشڵێت: “هەوڵدەدەین خوێندنگەکانی گولەن لەهەموو شوێنێک بسڕینەوە و بییانگۆڕین بە قوتابخانەی مەعاریفی تورکی بەهەرێمی کوردستانیشەوە”.

وتیشی: “لەماوەی 4 ساڵی رابردوو دوای ئەو رووداوە بەرەنگاری رێکخراوی فەتۆ بووینەوە و بەرپرسانی هەوڵی 14ی تەمموز سزا دران و هەوڵەکانیان لەگۆڕ نرا و لەدەرەوەش بەرژەوەندییە داراییەکانیان داخرا و کۆتاییان پێهێنرا”.

هاکان کاراچای کۆنسوڵی تورکیا لەشاری هەولێر لەپرێس کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دوای 4 ساڵ لەکودەتاکەی 15ی تەمموز وتی: “لەگفتوگۆکانمان لەگەڵ وڵاتان کارمان بۆ ئەوە کردووە کە رێکخراوی گولەن وەک رێکخراوێکی نایاسایی لەقەڵەم بدرێت و داوامانکردووە بەرپرس و سەرکردەکانیان رادەستی تورکیا بکرێنەوە”.

وتیشی: “هەوڵدەدەین خوێندنگەکانی گولەن لەهەموو شوێنێک بسڕینەوە و بییانگۆڕین بە قوتابخانەی مەعاریفی تورکی بەهەرێمی کوردستانیشەوە”.

رۆژی 15ی تەمموزی 2016، ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتایەک درا لە تورکیا، ئەم ھەوڵی کودەتایە پستڕاستکرایەوە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتە بیناڵی یڵدرم و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

کودەتاکە لەلایەن بەشێکی ھێزەکانی سوپای تورکیا ئەنجامدرا، ڕێکخەرانی کودەتاکە دروستبوونی ئەنجومەنی ئاشتییان ڕاگەیاند کە ھەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی تورکیا، لە ئەنقەرە بۆمب لە ھەریەک لە پەرلەمان و کۆشکی سەرۆکایەتی تەقییەوە.

ئەردۆغان بانگی خەڵکی کرد کە بچنە سەر شەقامەکان لە دژی ھەوڵی کودەتاکە، لە ئەنجامی ئەمەشدا تێکهەڵچوون دروستبوو لەنێوان سەربازانی پشتگیریکەری کودەتا و ئەو کەسانەی ھەوڵیانداوە لێیان نزیکببنەوە.

سەرەتا سەربازانی سوپای تورکیا لە ھەردوو پردی بۆسفۆر و سوڵتان ئەحمەد، کە بەشە ئاسیایییەکەی ئیستەنبوڵ دەبەستنەوە بە بەشە ئەوروپییەکەیەوە بڵاوەیانپێکرا، پاشان ژمارەیەک فڕۆکە بە ئاسمانی ئەنقەرەدا دەستیان بە سوڕانەوە کرد.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this