
تهرمى ئهو خانهنشینهى كه گیانى لهدهستداوه | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، لە یەكێك لە بنكەكانی دابەشكردنی مووچە بەهۆی قەرەباڵخی و رێكنەخستنی ریزی مووچەخۆران و دروستبوونی پاڵەپەستۆ، خانەنشینێكی تەمەن 70 ساڵ گیانی لەدەستدا.
ئارام كەمال، یەكێك لەو شایەدحاڵانەی كە خۆی لە شوێنی رووداوەكە بووه بە SNNی راگەیاند: “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتێك رۆیشتمە بنكەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی كارەباكە لە شاری سلێمانی بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی دایكم، بەهۆی قەرەباڵغی زۆر و دروستبوونی پاڵەپەستۆ، یەكێك لەو كەسانەی كە بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەكەی هاتبوویە ئەو بنكەیە گیانی لەدەستدا”.
وتیشى: “ئەو هاووڵاتییە تەمەنی نزیكەی 70 ساڵ دەبوو، بەهۆی رێكنەخستن و ریزنەكردنی خانەنشینانەوە ئەو قەرەباڵغی و پەستانە دروستبووە، هاوكات بەرزی پلەكانی گەرماش هێندەی دیكە حاڵی خانەنشیانی قورستركردووە لە وەرگرتنی مووچەكانیاندا هەرچەندە لەوێ پۆلیس و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار بوونیان هەبوو، بەڵام بەداخەوە ئەو حاڵەتە نەخوازراوە روویدا”.
ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستەڕوو: “دوابەدوای گیانلەدەستدانی ئەو خانەنشینە، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تەرمەكەیان گواستەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



