له‌زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان بەندکراوێک گیانیلەدەستدا

گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان به‌ندكراوێك گیانیله‌ده‌ستدا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه و هاوكات هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان یه‌كێك له به‌ندكراوه‌كان كه‌ته‌مه‌نى 44 ساڵه گیانیله‌ده‌ستداوه.
وتیشى، “ئه‌و به‌ندكراوه نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هەبووه‌و چه‌ند جارێك هاتووچۆى نه‌خۆشخانه‌ى پێ كراوه‌و مردنه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به ڤایرۆسی كۆرۆناوه نییه”.
عه‌لى قه‌دورى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، “پێشتر له دۆسێیەک حوكمدراوه و له ئێستاشدا له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى دیكه به‌بڕیارى حاكم راگیراوە ماوه‌یه‌كه له زینداندایه”.
هاوكات به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، ئه‌و به‌ندكراوه ناوى “ه،ت” دانیشتووى كفرییه و ماوه‌یه‌كه له زیندانه و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجامدراوه و هه‌روه‌ها یه‌كێكیش بووه له‌وانه‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و گواستراوه‌ته‌وه هۆڵى به‌ندكراوه‌كان كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



