داعش په‌لامارى چه‌ند شوان و هاووڵاتییه‌ك ده‌دات، كوژراو بریندار هه‌یه

چەکدارێکی داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سنوورى جهلهولاى سه‌ر بهقهزاى خانه‌قین دواى ئه‌وه‌ى دوو شوان چه‌ند چه‌كدارێكى داعش ده‌بینن و هاووڵاتییان ئاگاداردهكەنهوه، بەڵام له‌لایه‌ن داعشه‌كانه‌وه به چه‌كى قه‌ناس ته‌قه له‌و شوانه‌و هاووڵاتییان ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌كوژرێت و چوارى دیکە بریندارده‌بێت.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس له كوڵه‌جۆ به SNNى راگه‌یاند؛ كاتژمێر 6:45 خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى تهمموز، له‌نزیك چه‌مى سیروان و گوندى ئوم حونهى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕبوون و له لایه‌ن دوو شوانه‌وه بینراون و شووانهكانیش هاووڵاتییانى نزیك خۆیان له بینینى چه‌كداره‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
وتیشى، “دواتر چه‌كداره‌كان به چه‌كى قه‌ناس ته‌قه‌یان كردووه و هه‌ردوو شووانهكهو سێ هاووڵاتى دیكه‌ش برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و برینى چه‌ند كه‌سێكیان زۆر سه‌خته”.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN یه‌كێك له برینداره‌كان له‌كاتى گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا داعش ته‌قه‌یان كردووه له‌لایه‌ن ئه‌و هاووڵاتییانەوە ته‌قه له چهكارهكانى داعش كراوه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵهاتوون.
ده‌ركه‌وتنى ئه‌و چه‌كدارانه له كاتێكدایە رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو هێزێكى گه‌وره‌ى سوپا‌و پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنێكى فراوانیان له سنوورى خانه‌قین به تایبه‌تى ئه‌م ناوچه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ چه‌كداره‌كان تێیدا ده‌ركه‌وتن ئه‌نجامدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


