
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى ئه‌ركدا
شه‌وى رابردوو له سنوورى گه‌رمیان چه‌كدارانى داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، له ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، به‌یانى ئه‌مڕۆش بۆمبێكى چێنراو ته‌قییه‌وه به كاروانى ئۆتۆمبێلى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دا له هه‌مان ناوچه، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌م رووداوانه ناوبه‌ناو دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئایا هۆكارى شاراوه‌ى پشت ئه‌م هێرشانه چیه؟ بۆچى داعش له‌و ناوچانه چالاكه؟
عه‌مید كه‌مال مه‌حمود، فه‌رمانده‌ى لیواى پێنجى شاره‌زوور له‌وباره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش به چه‌كى هاوه‌ن بۆردومانى ناحیه‌ى كوڵه‌جۆیان كرد، دواتر به چه‌كى قه‌ناس ته‌قه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه كرد، له ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه به ناوه‌كانى “ئیسماعیل فارس، سوركێو حه‌مه ره‌شید” شه‌هیدبوون و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش برینداربوو”.
له‌باره‌ى هۆكارى زیادبوونى هێرشه‌كانى داعش له‌و ناوچه‌یه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: “گرفت و هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیایی سنووره‌كه‌یه، چونكه چه‌كداره‌كان سوود له چه‌مى رووبار‌ى سیروان وه‌رده‌گرن به‌شێوه‌یه‌ك به رۆژیش بێنه ناو چه‌مه‌كه‌وه نابینرێن، له‌وێوه په‌لاماره‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن”.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى تره‌وه عه‌مید كه‌مال مه‌حود، فه‌رمانده‌ى لیواى پێنجى شاره‌زوور ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هێزه عێراقییه‌كان هه‌ماهه‌نگ نین له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌كداره‌كانى داعش به‌ئاسانى له‌و ناوچه‌یه هاتووچۆ بكه‌ن”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌گه له‌باره‌ى پلانه‌كانى لیواكه‌ى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ئاشكرایكرد :”هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام پلانه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان گۆڕانكارى تێدا ده‌كه‌ن، له ئێستاشدا پلانى دیكه‌مان داناوه”.
هێرشه‌كانى داعش ته‌نیا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ناكه‌نه ئامانج، به‌ڵكو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هێزه‌كانى سوپاى عێراق-یاندا و دوو سه‌رباز كوژران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


