ته‌ندروستیى جیهانى 4 تۆن هاوكارى پزیشكى پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

لۆگۆى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى | فۆتۆ: The Washington Post
SNN
بڕیاره ئه‌مڕۆ رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى بڕى چوار تۆن هاوكارى و كه‌لوپه‌لى پزیشكى و خۆپارێزى بگه‌یه‌نێته هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه.
مه‌ودا مسته‌فا، په‌یامنێرى (SNN) له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “بڕى پێداویستییه‌كان چوار تۆنه و پێكهاتووه له: پێداویستى پزیشكى و كه‌لوپه‌لى خۆپارێزى، بڕیاره ئه‌مڕۆ له رێگه‌ى فڕۆكهخانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه بگه‌نه هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “هاوكارییه‌كه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى تایبه‌ته به هه‌رێمى كوردستان، واته، له چوارچێوه‌ى ئه‌و هاوكارییانه‌دا نییه كه ئه‌و رێكخراوه ئاراسته‌ى عێراقى ده‌كات”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 10 هه‌زار و 453 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه 5 هه‌زار و 687 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه له ئێستادا 4 هه‌زار و 375 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، هاوكات 391 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
30 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
41 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1 hour لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
30 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
41 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1 hour لهمهوپێش



