پاسداران: فەرماندەیەکمان لە رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ هێزە کوردییەکان کوژراوە

وێنە: میدیاکانی ئێران
SNN
سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: فەرماندەی هێزەکانی بەسیج لە هەورامان، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە چەکدارییە کوردییەکان لە پارێزگای کوردستان کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا راگەیەندراوێکی سوپای پاسدارانی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو: ئەو فەرماندەیە ناوی جەمال کەریمییە و لە میانی سەردانێکیدا بۆ ناوچەکە کوژراوە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەفسەرێکی دیکەی هێزی بەسیج لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کوژراوە و بەرپرسێکی ئیدارەی ناوچەکەش برینداربووە.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری مەریوانی سەربە پارێزگای کوردستان شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان هێزە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئێران و سوپای پاسداراندا روویداوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



