
SNN
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند: فەڕەنسا بڕی 300 هەزار یۆرۆ (زیاتر لە 330 هەزار دۆلاری ئەمریکی) پێشکەشی حکومەتی عێراق دەکات و ئەو هاوکارییەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.
یونامی بڵاویکردەوە: ئەو هاوکارییەی فەڕەنسا کە بە حکومەتی عێراقی دەبەخشێت بۆ کڕینی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەسرە تەرخان دەکرێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە میانی کۆبوونەوەکانیدا رایگەیاندبوو: فەڕەنسا هاوکاری تەندروستی پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



