
دۆلار
SNN
پەیمانگهی ئابووری نێودەوڵەتی رایگەیاند: قەبارەی قەرزی جیهان بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 258 تریلیۆن دۆلار.
ماڵپەڕی ئیکۆنۆمیک تایمز بڵاویکردووەتەوە، پەیمانگهكه نوێنەرایەتی بانکەکانی جیهان و پەیمانگهکانی ئابووری دەکات رایگەیاندووە قەبارەی قەرزی جیهان گەیشتووەتە 331% ئەو رێژەیەش لە مانگی ئازاری رابردووەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
پەیمانگهکە بەراوردی لە نێوان قەرزی ئێستا و ساڵی رابردووی حکومەت و کۆمپانیا جیهانییەکاندا کردووە و رایگەیاندووە: “لە ساڵی 2019دا قەبارەی قەرز لە جیهاندا پێنج تریلیۆن و 500 ملیار دۆلاربوو، بەڵام لە ئێستادا بۆ 12 تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار زیادیکردووە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “بەشێک لە رێککەوتنەکانی حکومەت و کۆمپانیاکان سەبارەت بە وەرگرتنی قەرز کۆتاییان نەهاتووە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی داهاتوو چوار تریلیۆن دۆلاری دیکە بچێتەسەر قەرزی کەڵەکەبووی وڵاتان”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



