
زیدان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە لە یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی خولەکە، دەبێتە میوانی یانەی لیگانێس و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریەکە کرد.
زیدان رایگەیاند:” سبەی یارییەکی ترمان لە خولەکە هەیەو ئەمجارەش دەمانەوێت بردنەوە تۆمار بکەین، ئێمە لەم وەرزە جەنگاین تا کۆتایی، دەبێت چێژ لەم کاتە وەربگرین کە شایەنی بووین، بەڵام سبەی بۆ رێزگرتن لە هەمووان و تۆپی پێ یاری دەکەین، سبەی یاری دەکەین و دواتر لە پشوو نابین، چونکە لە هەفتەکانی رابردوو زۆر ماندوو بووین، دواتر بیر لە یاری مانچستەرسیتی دەکەینەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا”.
لەسەر بنزیمە وتی:” ئەو یاریزانێکی نایابە، شایەنی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگایە، بە دڵنیاییەوە حەز دەکەم وەکو گۆڵکار بیبینم، بەڵام ئەمە هیچ مانایەکی نیەو پێشتان ناڵێم سبەی کێ یاری دەکات و کێ یاری ناکات”.
لەسەر داهاتووی خۆی وتی:” کەس نازانێت لە تۆپی پێ چی روودەدات، من گرێبەستم هەیەو ئارامم، بەڵام لەوانەیە هەموو شتەکان لە رۆژێکدا بۆ دۆخێکی تر بگۆڕێت، من دڵخۆشم بە مانەوە، بەڵام نازانم چەند لێرە دەمێنمەوە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
54 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
54 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



