“دۆخى دارایی عێراق زۆر خراپه و كورتهێنانى گه‌وره له بودجه‌دا هه‌یه”

دراوى 25 هه‌زارى عێراق
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: دۆخى دارایى عێراق زۆر خراپه، ده‌شڵێت: كورتهێنانێكى گه‌وره له بودجه دا هه‌یه.
هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد: “بارودۆخى دارایى عێراق زۆر قورسه، چونكه داهاتى وڵات به رێژه‌ى 96% پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، له كاتێكدا پێشتر نه‌وتمان به 61 دۆلار ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئێستا نه‌وت به 16 تا 18 دۆلار ده‌فرۆشین”.
وتیشى: “ئاساییه كورتهێنان هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ر مانگێك 5 بۆ 6 ترلیۆن دینار كورتهێنانمان هه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا كورتهێنانى گه‌وره له بودجه دا هه‌یه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “وڵات پێویستى به هه‌مواركردنه‌وه‌ى بابه‌تى روسم و گومرگ و هه‌ندێك كارى تر‌ى موڵكى ده‌وڵه‌ت هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م دۆخه‌ى ئێستا ده‌ربچێت”.
قسه‌كانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق له‌كاتێكدایه كه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و كێشمه‌كێشمى سیاسى عێراق به دۆخێكى قورس‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، ئاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆى بڕینى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم و پێكنههێنانى كابینه‌كه‌ى حكومه‌ت له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى راسپێردراو، ئه‌م باره‌ى زیاتر قورس كردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


