سه‌ركرده‌يه‌كى شيعه كورد و سوننه تۆمه‌تبار ده‌كات بەسەپاندنی کاندیدانیان بەسەر کازمی-دا

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى راسپێردراوى عێراق
سه‌ركرده‌يه‌كى سياسى له‌ماڵى شيعه، كورد و سوننه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كانديده‌كانى خۆيان به‌سه‌ر مسته‌فا كازميدا ده‌سه‌پێنن، په‌رله‌مانتارێكى كورديش ره‌تیده‌كاته‌وه، هيچ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك كرا بێت، تا كورد كانديدى خۆى تيادا سه‌پاندبێت.
محمد سالم غه‌بان سه‌رۆكى فراكسيۆنى فه‌تح له په‌رله‌مانى عێراق رايگه‌ياند: هه‌ندێك فراكسيۆنى شيعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون سه‌رۆكوه‌زيرانى راسپێردراو ده‌ستكراوه و سه‌رپشك بكه‌ن، هه‌ندێك فراكسيۆنى تریش به‌و مه‌رجه رازى بوون ئه‌و بنه‌مايه له‌سه‌ر هه‌موولايه‌ك جێبه‌جێبكرێت.
جهختيشدهكاتهوه، ئه‌وه‌ى روويدا فراكسيۆنه كوردييه‌كان و سوننە كانديدى خۆيان پێشكه‌شكرد بەجۆرێک كانديده‌كانيان به‌سه‌ر سه‌رۆكى راسپێردراودا سه‌پاند.
ته‌ها محه‌مه‌د ئه‌مين په‌رله‌مانتارى يه‌كێتیى نيشتمانیى کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به (SNN) راگه‌ياند، تا ئێستا هيچ گفتوگۆيه‌ك له‌نێوان كورد و كازمي-دا نه‌بووه، هێشتا ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگادار بين، پێكهاته‌ى كابينه وهزارييهكه ته‌واو نه‌بووه، تاكو كانديد به‌سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌تى راسپێردراودا بسهپێنرێـت، ئه‌وه‌ش له دانوستانى فه‌رميدا باس ده‌كرێت، به‌ڵام نه كازمى هاتۆته هه‌رێم نه كورديش دانوستانى له‌گه‌ڵ كردووه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



