
یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 256 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، 133 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 10 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 178 پشكنین ئه‌نجامدراون له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم، له ئه‌نجامدا 256 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 124 كه‌س له هەولێر، 58 كه‌س له سلێمانی، 34 كه‌س له گەرمیان، 13 كه‌س له ڕاپەڕین، 15 كه‌س له دهۆك، 12 كه‌س له هەڵەبجە”.
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “133 تووشبوو ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه: 63 له هەولێر، 22 له گەرمیان، 16 له ڕاپەڕین، 10 له دهۆك و 22 له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئامارى مردنه‌وه له 24 كاتژمێرى رابردوودا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “10 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: چوار تووشبوو له هەولێر، چوار تووشبوو له سلێمانى، دوو تووشبوو له گه‌رمیان”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 10 هه‌زار و 851 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌و ژماره‌یه 5 هه‌زار و 938 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 412 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 4 هه‌زار و 501 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
More News
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
2 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
2 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
4 hours لهمهوپێش



