
تیکتۆک و ئینستاگرام
SNN
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەیەوێت لەڕێگەی تایبەتمەندییەکی نوێوە کە هەفتەی داهاتوو لە ئەمریکا بەردەست دەبێت لەگەڵ 50 وڵاتی دیکە، گورزێکی کوشندە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بدات پاش ئەو رەخنە و گلەییانەی لە تیک تۆک کران لە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی جیهان.
وەک تەلەفیزیۆنی NBCی ئەمریکی ئاماژەی پێکردووە “تایبەتمەندییە نوێیهکەی ئینستاگرام ناوی (ریلز) دەبێت، وەک تیک تۆک کار دەکات، بەڵام لەو خێراتر و پڕ تایبەتمەنی جیاوازتر دەبێت، ئەم تایبەتمەندییەی ئینستاگرام لەناو خۆیدا دەبێت، رێگە بە دانانی ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوەی دەدات کە ماوەکەی لە 15 چرکە زیاتر نەبێت، لابرد و گەڕان بەدوای ڤیدیۆکانی تردا زۆر لەوەی تیک تۆک خێراتر و پڕ تایبەتمەندی تر دەبێت.
یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی دانانی ئەم تایبەتمەندییە لەلایەن ئینستاگرامەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا رەخنەی زۆری لە ئەو بەرنامە چینییە هەبوو، لە هەمان کاتدا ئینستاگرام دەیەوێت لەڕێگەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەوە هەندێک لە بەکارهێنەرانی تیک تۆک بەلای خۆیدا رابکێشێت.
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئێستا سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکە، وتەبێژی ئەو کۆمپانیایە دهڵێت: “تایبەتمەندی ڕیلز، نوێیە و دەمانەوێت لەڕێگەیەوە بەشێوەیەکی جیاواز خزمەت بە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام بکەین”.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
7 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
8 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
10 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
7 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
8 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
10 hours لهمهوپێش



