“میدیاکانی تورکیا چەندین زانیاری ناراستیان لەبارەی دالیاوە بڵاوکردووەتەوە”

دالیا مهحمود موسلیم، برازاى ساڵح موسلیم لهكاتى بردنى بۆ پشكنین له مێرسین | فۆتۆ: Xeber24
SNN
میدیای پەیەدە لە زاری کەسێکی نزیک لە دالیاوە چەند زانیارییەک کە لە میدیای تورکیا بڵاوکراوەتەوە رەتدەکاتەوە.
خەبەر24، لەبارەی دەستگیرکردنی دالیا و ئەو دانپیادانانەی کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، لێدوانی لە کەسێکی نزیکی دالیا وەرگرتووە بەناوی یاسمین محەمەد، کە رایگەیاندووە: “هەواڵی خۆڕادەستکردنی دالیا بە میتی تورکیا لە شاری مێرسین لەدوای قایلکردنی، دوورە لە راستییەوە”.
وتووشیەتی: “دالیا لە رابردوودا لە شەڕی دژ بە داعشدا بەشداربووە و بەرگری لە کۆبانێ کردووە دواتر کۆبانێی جێهێشتووە و گرنگی بە ژیانی کۆمەڵایەتی خۆی داوە”.
ئەوەشی ئاشکراکردووە: “ماوەیەکی زۆرە دالیا دەستبەرداری کاری سیاسی بووە، ئەگەرچی رۆژێک لە رۆژان هیچ پۆستێکی سیاسی و سەربازی بەڕێوەنەبردووە”.
پێشتر لە میدیای تورکیاوە بڵاوکرایەوە، دالیا کە برازای ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەیە، لەلایەن میتی تورکیاوە قایلکراوە بەوەی خۆی رادەستبکات، دواتریش دانپیادانانێکیان بەناوی دالیاوە بڵاوکردەوە.
دوێنێش باوکی دالیا بەناوی خانەوادەکەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: ” كچهكهمان ( دالیا مهحمود موسلیم) وهك سهرجهم كچان و كوڕانی باكوور و ڕۆژههڵاتی سوریا پێش شهش ساڵ پهیوهندی كردووه به یهكینهكانی پاراستنی ژن (یهپهژه)، بەڵام دوێنێ لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێرەوە رادەستی میتی تورکیا کراوە”.
باوکی دالیا وتووشیەتی: “بەرپرسیارێتی بێسەروشوێنکردنی دالیا یان رادەستکردنی بە دەزگای هەواڵگری تورکیا لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەرێمدایە”.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
18 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
19 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
21 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
18 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
19 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
21 hours لهمهوپێش



