به‌وێنه:یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رێز له یاریزانێكى كۆچكردووى یانه‌كه‌ى ده‌گرێت

کەس و کاری شاڕۆژ سه‌ڵاحی کۆچکردوو لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رێز له یاریزانێكى كۆچكردووى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كه‌ى ده‌گرێت و هۆڵى تایبه‌ت به یاریه‌كه‌ش ده‌كات به ناوى ئه‌و یاریزانه‌وه.
به‌ئاماده‌بوونى زۆربه‌ى به‌رپرسانى وه‌رزشی شارى سلێمانى و بنه‌ماڵه‌ى شاڕۆژ سه‌ڵاح یاریزانى كۆچكردووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و جێگر‌و ئه‌ندامان و راهێنه‌رو یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، له مه‌ڕاسیمێكدا هۆڵى تایبه‌ت به‌یارى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌کە ناونرا به ناوى شاڕۆژ سه‌ڵاحه‌وه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” دواى ئه‌و هه‌واڵه‌ى بیستمان له‌سه‌ر كۆچى دوایی شاڕۆژ سه‌ڵاح، ئێمە وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شاڕۆژی جوانه‌مه‌رگ كه له منداڵییه‌وه له یانه‌كه‌مانه و خزمه‌ت ده‌كات و سه‌رجه‌م ئاسته‌كانى بڕى تا گه‌یشته ئاستى پێشكه‌وتووان و ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵیش کێبڕکێی پاڵه‌وانه‌كانی تر‌ى ده‌كرد بۆ گه‌یشتن به‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق”.
وتیشی:” ئێمه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و جوانه مه‌رگه بڕیارماندا كه هۆڵى تایبه‌ت به یارى تۆپى سهرمێزهكهمان بكه‌ین به ناوى شاڕۆژ سه‌ڵاحه‌وه، بۆیه یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌م تیپى تۆپى سهرمێزەدا زه‌ره‌رێكى زۆرى كردووه به له‌ده‌ستدانى سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ر و یاریزان كه كۆچی دواییان كردووه”.
تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى كه له پێگه‌یاندن و دروستكردنى چه‌ندین یاریزان له‌سه‌رجه‌م ئاستەکان بۆ شارى سلێمانى و كوردستان و عێراق ناوێکی دیاربووە.
شارۆژ سەڵاح کوڕی سەڵاحە رەشی شاعیر و نوسەرە و لە رۆژی 12ی تەمموز بە رووداوی تاتووچۆ گیانی لە دەستدا.

More News
-
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
14 mins لهمهوپێش -
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
14 mins لهمهوپێش



