ژمارەیەك بۆمبی نەتەقیو مەترسی لەسەر پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکات

بۆمپی کیمیایی لە هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ژمارەیەك لە خێزانەكانی هەڵەبجە پەیوەنییان پێوەكردوین كە تا ئێستاش حەوت بۆمبی نەتەقیوی كیمیابارانی هەڵەبجە لە حەوشەی ماڵەکانیاندا ماوەتەوە كە نازانرێت بۆمبی کیمیایی یاخود نا، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین ئەو پرسە بەجدی وەربگرن.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: “لە پاش تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تا ئێستاش ژمارەیەك بۆمبی نەتەقیوی ئەو كاتە كە ژمارەیان حەوت بۆمبە لە ژمارەیەك لە خانووی هاووڵاتییاندا ماوەتەوە و تا رادەیەك جێگەی مەترسین چونكە گومان دەكرێت ئەو بۆمبانە بۆمبی كیمیایی بن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا حەوت خێزان سەردانیان كردوین كە لە حەوشە و ماڵەكانیاندا بۆمبی نەتەقیوی كاتی كیمیابارانی هەڵەبجە ماونەتەوە و نەتەقیونەتەوە، ئێمەش ترسمان لەوەهەیە كە ئەگەر نەشتەقێنەوە بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كات ئەم بۆمبانە بۆخۆیان بڕزێن و تێكەڵ بە خاك و ئاوی ژێرزەوی ئەو ماڵانە ببێت و دواتر كارەساتی نەخوازراوی لێبكەوێتەوە، بۆیە دەبێت لایەنێكی پسپۆڕ بەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە كە ئاخۆ ئەمانە بۆمبی كیمیاین یاخود نا بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا هەر جێگەی مەترسین.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بە نوسراوی فەرمی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەمان لەو پرسە ئاگاداركردوەتەوە و داوامان لێكردوون لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئەو پرسە بەجدی وەربگرن لێكۆڵینەوەی پێویست لەوبارەیەوە دەستپێبكەن.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سی ئێن ئێن: ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ لادانی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
4 hours لهمهوپێش



