
میسی و چاڤی
SNN Sport
لیۆنێل میسی ریكۆردی پێوانه‌یی هاوڕێی پێشووی له یانه‌ی به‌رشەلۆنه چاڤی هێرناندێزی شكاند ، كاتێك پاسێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌یاندە ئانسۆ فاتی هاوڕێی له یاری یانەکەی له دژی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس لە هەفتەی کۆتایی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا کە تێیدا یاریەکە به بردنه‌وه‌ی به‌رشەلۆنه به پێنج گۆڵی خاوێن ته‌واو بوو.
به‌مه‌ش میسی ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد له ژماره‌ی پاسە یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان (ئه‌سیست ) له یه‌ك وه‌رزی خولی تۆپی پێداو توانی ریكۆردی چاڤی تێپه‌ڕێنێت کە پێشتر لەگەڵ بەرشەلۆنە لە یەک وەرزدا توانیبووی 20 پاسی یەکلاکەرەوە بە هاوڕێکانی بدات.
میسی بووه خاوەنی 21 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خولی ئیسپانیا لەم وەرزەو بە تۆمارکردنی 25 گۆڵیش بووە گۆڵکار .
یانەی به‌رشەلۆنه له‌م وه‌رزەدا نازناوی خولی ئیسپانی له ده‌ستدا له به‌رژوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مهدریدو پلەی دووەمی پێ‌بڕا.
More News
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
11 hours لهمهوپێش -
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەدوای رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا یەکەم کەشتی گەرووی هورمزی تێپەڕاند
11 hours لهمهوپێش



