
یهكێك له ئۆفیسهكانى كۆمپانیاى ئهپڵ
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی رایگەیاند: کۆمەڵێک بەرنامەی بەناوبانگی خۆی کە پێشتر بەردەستنەبوون، ئێستا لە20 وڵاتی دیكهی جیهان کاراکراون، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتە تازانەی کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی لێ بەردەست کردووە.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدا دێت کە پێشووتر بەکارهێنەران لە عێراق سوودمەند نەبوون لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە و پێویستیان بە گۆڕینی شوێنی جوگرافییان و چەندین رێککاری دیكهی نایاسایی بوو بۆ بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ.
ئەو بەرنامانەی کە ئێستا لە عێراق بەردەستن: Apple Music, App Store, iCloud, Apple Arcade, Apple Podcasts.
ئەو وڵاتانەی ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ دەیانگرێتەوە بریتین لە (ئەفغانستان و عێراق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، (کامیرۆن، کۆنگۆ، لیبیا، مەغریب، زامبیا لە کیشوەری ئەفریقا)، (بۆسنیا هەرزەگۆڤینا، کۆسۆڤۆ، سربیا لە کیشووەری ئەوروپا) و چەند وڵاتێکی دیكه.
هەروەها کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە بەشداربووە تازەکانی بەرنامەی (ئەپڵ میوزیک) دەتوانن شەش مانگ بە خۆڕایی گوێ لە گۆرانی و میوزیکەکانی بەرنامەکە بگرن کە زیاد لە 60 ملیۆن گۆرانی و میوزیک لە خۆدەگرێت.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



