پەرلەمانی میسر رێگەی دا بە سوپا کە بچێتە ناو خاکی وڵاتێکی دیکەوە

سەربازێکی میسریی
SNN-
بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە لیبیا هاتۆتە ئاراوە، پەرلەمانی میسر لە دانیشتنێکی نهێنیدا رەزامەندی دەربڕی بە رێگەدان بە سوپای وڵاتەکەی بچێتە ناو خاکی هەر وڵاتێکی بیانییەوە گەر بزانێت هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.
میدیای میسری بڵاویکردۆتەوە کە پەرلەمانی وڵات عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری سەرپشک کردووە لەکاتی پێویستدا هێز بجووڵێنێت بۆ ناو خاکی هەر وڵاتێکی بیانی کە زانرا هەڕەشە دروستبووە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
دانیشتنەکەی پەرلەمانی میسر نهێنیی بووە و نزیکەی 400 پەرلەمانتار تێیدا ئامادە بوون و ئەمڕۆ دووشەممە دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچووە کە سەرۆک و جێگر و سەرۆکی لیژنە پەیوەندیدارەکانیش ئامادەی بوون.
لە ساڵی 2011ەوە لیبیا ململانێ و ناکۆکیی تووندی چەکداریی بەخۆیەوە دەبینێت لەنێوان ئەو لایەنە دژبەرانەی لە دەرەوە هاتوون و دەستیان لە دۆخی ئەو وڵاتە وەرداوە.
پێشتر سەرۆکی میسر کە پشتیوانێکی تووندی لیوا خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا-یە رایگەیاندبوو “داوایان لە پەرلەمانی وڵات کردووە کە رێگە بدات سوپای میسر بچێتە ناو خاکی لیبیا”.
More News
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
23 hours لهمهوپێش



