ترەمپ بۆ یەکەمجارە دەربارەی دەفری بوونەوەرە ئاسمانییەکان قسە دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرووەکان ئەمریکا بۆ یەکەمجار دەربارەی گرتە ڤیدیۆی ئەو تەنە ئاسمانییە قسە دەکات کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وێنەی گرتبوو.
ترەمپ لە قسەکانیدا دەڵێت: ئایا پرسیار دەکەم کە دەبێت ئەم “دەفرە فڕیو”ە راستبێت کە وەزارەتی بەرگری تۆماری کردووە؟، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سێ گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکردنەوە کە تێیدا تەنێکی فڕیو پیشان دەدات بەخێراییەکی زۆر بە ئاسماندا دەڕوات و لەلایەن یەکێک لە فرۆکە جەنگییەکانەوە تۆمار کراوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە هێزی دەریایی ئەمریکا دانی بەو راستییەداناوە کە ئەو گرتە ڤیدیۆیە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، لە هەمان کاتدا هەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا- پێنتاگۆن رایگەیاند: ئەو گرتە ڤیدیۆیە “تەنی نەناسراوی ئاسمانین” لەلایەن ئێمە تۆمار کراوە.
ساڵی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ کەناڵی CNN ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات ئەو تەنە ئاسمانیانە تەنی نەناسراو زۆر خێران ” هەرچییەک بن ئەو تەنانە لە دەرەوی رووی زەوی هاتوون”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


