عێراق… دوو داعش دان بەوەدادەنێن کە لە تورکیا مەشقیان پێکراوە

داعش
دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا دانپێدانانی چەند چەکدارێکی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە پارێزگاکانی ئەنبار و بەغدا دەستگیرکراون.
لە دانپیدانانەکەدا کە دادگای تاوانەکانی عێراق بۆ میدیاکانی بڵاوکردۆتەوە، دوو چەکداری سەر بەڕێککخراوی داعش دان بەوەدادەنێن کە چەند کارێکی تیرۆرستیان کردووە دژ بە سوپای عێراق لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا و ئەنبار، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی چەندین مانگ لە وڵاتی تورکیا مەشقی جیاوازیان پێکراوە پێش ئەوەی بێنە نێو خاکی عێراق.
راپۆرتە سیخورییەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی داعش لە عێراقدا هەندێکیان لە سوریا مەشقیان پێکراوە، زۆربەشیان هاتوونەتە سوریا و پاشان لە رێگەی قاچاخەوە هاتوونەتە نێو خاکی عێراق، ئاماژە بەوەش دەکرێت، ئەو داعشانەی کە لە عێراقدان مەشق و راهێنانیان جیاوازبووە لەو داعشانەی کە لە سوریان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



