
لەرۆژی جەژنی کرێکاراندا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانی یەکێتیی ریزەکانی گەل و خەباتی کرێکارانە
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار پەیامێک ئاراستەی کرێکاران دەکات و تێیدا، “داهاتوو بونیاد دەنێن لە پێناو کوردستانێکی گەشەکردوو، دەبێت بەر لەهەر کەس گوزەرانی کرێکاران باشبکرێت ، مافە یاساییەکانیان دەستەبەر بکرێت. لەم بۆنەیەدا دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و بەڵێنی هاوپشتیتان بۆ دووپات دەکەینەوە”.
”ئێمە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆمان بە بەشێک لەخەباتی ئێوە دەزانین بەو پێیەی هەوێنی هەموو گۆڕانێکن بەرەو نوێگەری و ئاوەدانی ھاوشانتان ھەنگاودەنێین” .
کرێکاران و رەنجدەران و جوتیاران، بنکەی جەماوەریی فراوانی یەکێتیین، ئێمەش لەم پێناوەدا هەوڵەکانمان بۆ باشکردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چڕ کردۆتەوە و بەهیمەتی هەموو لایەک بەجۆش و خرۆشەوە بەڵێنی نوێبوونەوەی یەکێتییمان داوە. نوێکردنەوەی یەکێتیش دەبێتە داینەمۆی گۆڕانێک لە کۆمەڵگەدا، ئەمەش بۆ سودی گشتی و لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکدا دەبێت.
لەم بۆنەیەدا ھاوتەریب لەگەڵ دروشمی (کرێکارانی جیهان یەکگرن)، خوازیارین کرێکاران و رەنجدەران و جوتیاران پێکەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بدەن لە پێناو بەدیھێنانی مافە پیشەییەکانتان و یەکێتیش داکۆکیکارو پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانتان دەبێت چونکە ، بەیەکێتیی ریزەکانی گەل هەموو سەرکەوتنەکان بەدیدێن.
لەرۆژی جەژنی کرێکاراندا تەئکید دەکەینەوە لەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، پشتیوانی یەکێتیی ریزەکانی گەل و خەباتی کرێکارانە.
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
1ی ئایار 2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


