پارەکەی یەکێتی بۆ مووچه‌ى پزیشك و كارمه‌ندانی تەندروستیی گەرمیان ڕاده‌ست كرا

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ردانى گه‌رمیانی كرد و به‌شى یه‌كه‌مى هاوكارییه‌كان كه مووچه‌ى پزیشك و كارمهندهكانه، گهیەنرایە ته‌ندروستى گه‌رمیان.
گەیاندنی ئەو هاوکارییە دوای ئه‌وه دێت هه‌فته‌ى رابردوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ڵێنی دابوو هاوكارى ته‌ندروستیى گه‌رمیان بكات.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى وت: “ئه‌مڕۆ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى سه‌ردانیان كردوون به ئاماده‌بوونى بەڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى به‌شى یه‌كه‌مى هاوكارییه‌كانیان كه بڕى 57 ملیۆن دیناره و بریتییه له مووچه‌ى یه‌ك مانگى كارمه‌ندانى گرێبه‌ستى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا، ڕاده‌ستیان كرا”.
وتیشى: “هاوكات ته‌ندروستیى گه‌رمیان ده‌رخسته‌یه‌كى كردووه بۆ پێداویستى و ئامێرى پزیشكى و ئه‌و ده‌رخسته‌یه دراوه‌ته شاندى یه‌كێتى و هه‌ندێكیان له ناوه‌وه‌ى وڵات هه‌یه و هه‌ندێكیشیان له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته و بڕیاره له‌م ڕۆژانه ئه‌وانه‌ش دابینبكرێن.
د. سیروان محه‌مه‌د بەڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ى لەلایه‌ن شانده‌كه‌ى یه‌كێتییه‌وه دابینكراوه، به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى كارمه‌ندیان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا دابینكردووه و ڕۆڵى باشى هه‌بووه ئێستا له ڕووى كارمه‌نده‌وه زۆر به باشى ئیشوكاره‌كانیان بەڕێوهدهچێت و كاتێكیش وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى ناوچه‌كه‌ى كردووە، زۆر ڕازیبووه له شێوازى ئیشوكاره‌كان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



