هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: چالاكییه‌كانى توركیا له سوریا ده‌رخه‌رى ویستى فراوانخوازى ئه‌و وڵاته‌یه

جه‌نه‌راڵ كێنس ئیكمان له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رایگه‌یاند: چالاكییه‌كانى داعش له سوریا تا دوا ئاست كه‌مبوونه‌ته‌وه، ئاشكراشیكرد: رێگه‌ناده‌ین توركیا هێرش بكاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان له باكوورى سوریا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نه‌راڵ كێنس ئیكمان له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئۆنڵایندا له پێنتاگۆنه‌وه دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى سوریاى باسكرد و وتى: “چالاكییه‌كانى داعش تاوه‌كو دوا ئاست كه‌مبوونه‌ته‌وه له ئێستادا له‌وپه‌ڕى لاوازى خۆیدایه”.
له‌باره‌ى دۆخى سوریا و چالاكییه‌كانى توركیا له‌و وڵاته جه‌نه‌راڵ كێنس ئیكمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ین، به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ین توركیا هێرش بكاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان له باكوورى سوریا”، كه مه‌به‌ست لێى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “چالاكییه‌كانى توركیا له باكوورى سوریا زۆرینه‌یان له ویستى فراوانخوازى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



