
یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له ئه‌نجامى 2 هه‌زار و 295 پشكنین كه ئه‌نجامدراون 210 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، 134 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 12 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “له شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 295 پشكنین له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ئه‌نجامدراون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه 210 كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون به‌مشێوه‌یه: 69 له هەولێر، 81 له سلێمانی، 40 له گەرمیان، 11 له دهۆك و نۆ له هەڵەبجە”.
له‌باره‌ى ئامارى چاكبوونه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، “143 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 96 له هه‌ولێر، 16 له گەرمیان، هه‌شت له دهۆك و 23 له هەڵەبجە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئامارى مردنى تووشبووانى كۆرۆنا ئاشكراكراوه و تێیدا هاتووه، “12 حاڵه‌تى مردن له‌نێو تووشبووانى كۆرۆنادا تۆماركراوه به‌مشێوه‌یه: چوار له هەولێر، شه‌ش له سلێمانی، یه‌ك له گەرمیان و یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 11 هه‌زار و 571 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون، 6 هه‌زار و 309 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 4 هه‌زار و 818 تووشبوو له ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 444 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



