لێكۆڵینهوه له داخستنى كهیسى دیارنهمانى 5 ملیۆن دۆلار له دادگاكانى ههولێر دهكرێت

پرۆژهى ئیمپایهر له ههولێر| فۆتۆ: BSG
SNN – مەودا مستەفا
بە مەبەستی لێکۆڵینەوە كردن لە داخستنی كهیسى ئەو 5 ملیۆن دۆلارەی کە بۆ ھەولێر تەرخانکرا بوو وەک پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی سهعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنە و بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە سەردانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکیان لە شاری هەولێر کرد.
سهعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەى دەستپاکی پەرلەمانى كوردستان بە SNNی راگەیاند: ” ئامانجی سەردانەکە بۆ ئاگاداربوون بوو لە ھۆکاری داخستنی كهیسى ئەو 5 ملیۆن دۆلارەی کە بۆ ھەولێر تەرخانکرا بوو وەک پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی، وێڕای ھەبوونی تێبینی و سەرنج و سکاڵا، بەڵام كهیسهكه داخراوە و لیژنەی دەستپاکیش بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ زانینی ھۆکاری داخستنی كهیسهكه”.
له راگهیهنراوێكیشدا كه لهبارهى ناوهڕۆكى سهردانهكهوه بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “لەلایەن خۆیانەوە ئەندامانی لیژنە ئاماژەیان بەوە کرد کە ناڕوونی و بەھەدەردانێکی زۆر ھەیە لە شێوازی سەرفکردنی پارەکە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد ھەیە”.
ئهوهشخراوهتهڕوو، “سەرۆکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی ئامادەیی نیشاندا کە کۆی گشتی پرسیار و سەرنجەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا بە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی لیژنەی دەستپاکی بکەن، بۆ بەرچاو روونی و ئاگاداربوون و بەڵێنی ھەماھەنگی و ھاوکارییان بە لیژنەکەدا بۆ کەمکردنەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



