
لۆگۆى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | گرافیك: گۆڤار بابه
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌تیف نێرۆیی، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به SNN ى راگه‌یاند: “سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى یه‌كێتى و پارتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن”.
پێشتر فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەراورد بە پێشووتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنەئاراوە و پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
وتیشى: “یەكێتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانییان دروستكردووە و هەنگاوی باشی بڕیووە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشكرد: “یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە”.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له میدیاكان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



