
ەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار بلاویکردۆتەوە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی درێژ کردەوە لەڕۆژی 2ی ئایارەوە بۆ 10ى ئایار.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەراگەیەنراوەکەدا دەڵێت: “درێژکردنەوەی راگرتنی هاتووچۆ لەتەواوی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان تا رۆژی 10ی ئایار دەبێت و هەر شۆفێرێ سەرپێچی بکات سزا دەدرێت”.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵات دەدرێت بە سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژێر 12:00ـی شەو تاوەکو 07:00ـی ئێوارە بۆ رێگەپێدانی هاووڵاتیان بە کردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکانی کە پێویستن وەک نانەواخانەکان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە کاتژێر 07:00ـی ئێوارە تاوەکو 12:00ـی شەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێدەکرێت و تەنها رێگە بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی تەندروستی و ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان دەدرێت.
لەبارەی مزگەوتەکانیش، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەکێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاریدراوە، مزگەوتەکان بە داخراوی بمێننەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، یانە و هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرماو، سەنتەرەکانی لەشجوانی، یاریگای وەزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵەکانی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، سەنتەرەکانی مەساج، گازینۆ و رێستۆرانتەکان بە داخراویی دەهێڵدرێنەوە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



